پلان (B) بەرشلۆنە لە پلانی سەرەکی ئاڵۆزترە

یانەی بەرشلۆنە لە میرکاتۆی هاوینی 2021 هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی هێرشبەرێکی سەرەڕم دەستپێدەکات و بۆ ئەم مەبەستەش دوو پلانیان داڕشتووە.

بەپێی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، پلانی سەرەکی یانە کەتەلۆنیەکە کڕینی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی ئەستێرەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندە، نرخەکەی لەلایەن یانە ئەڵمانیەکەوە بە 180 ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە و گرێبەستەکەی لەم بارودۆخەدا ئاستەمە واژووبکرێت.

پلانی یەدەگی ئیدارەی لاپۆرتا کڕینی هێرشبەرێکە بەهەمان ئاست و هێز ئەویش هاری کەینی ئینگلیزی ئەستێرەی یانەی تۆتنهام هۆتسپێرزە.

لە بارەی کەینەوە، مۆرینیۆ ڕایگەیاندووە، ” ناچمە ناو یارییەکەوە و هەرگیز ئاماژە بە مانەوە و ڕۆیشتنی کەین ناکەم، دەزانم کە خاوەن کەسایەتیەکی پڕۆفیشناڵە و ئەرکی منە بیر لەوە بکەمەوە چۆن یاری پێبکەم”.

سەرچاوەکە ئاماژەیکردووە، کە بۆندی کەین لە واژووکردنی بۆندی هالاند ئاسانتر نابێت، بەڵکو ئیدارەی دۆرتمۆند داوای زیاتر لە 100 ملیۆنی لێدەکەن و خاوەنی 12 ملیۆن موچەی ساڵانەیە و ڕەنگە پلانەکە سەرنەگرێت، لێرەوە ناچاردەبن هەوڵەکانیان بۆ دوو یاریزانی بێبەرانبەر بگۆڕن.

یەکەم یاریزان کون ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و دووەمیشیان مێمفس دیپای هۆڵەندییە، یەکەمیان هاوڕێی لیۆ مێسییەو ڕەنگە لە ڕێگەی جادوگەرەکەی ئەرجەنتینەوە ئاسانتر بتوانن دابینی بکەن.

بابەتی پێشتر

سەلماندی كە بەدەستی بەتاڵ ناگەڕێتەوە

بابەتی دواتر

لیڤەرپوڵ تاووتوێی فرۆشتنی سەڵاح دەکات و زەبەلاحەکان چاودێری دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی بە تەنها ڕاهێنان دەکات

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی سروشتی ئەو پێکانە ئاشکرا دەکات، کە دووچاری لیۆ مێسی بووە. بەپێی سەرچاوەکە، پێکانەکەی مێسی…
Total
0
Share