بەرشلۆنە 100 ملیۆن یۆرۆی خستە خەزێنەكەیەوە

یانەی بەرشلۆنە لەسەدا 25ی داهاتی ستۆدیۆی یانەكەی فرۆشتووە و بەو هۆیەشەوە 100 ملیۆن یۆرۆی وەرگرتووە.

بەرشلۆنە ئەو بەشەی قازانجی ستۆدیۆی بە كۆمپانیای Socios فرۆشتووە.

ئەو كۆمپانیایە پیشتر هاوكاری یانەكانی مانچستەر سیتی و میلان و ڕۆما و یۆڤانتۆس و پاریسی كردووە بۆ بەرزكردنەوەی داهاتیی یانەكە.

ئەو كۆمپانیایە پەیوەندی لەگەڵ 27 وڵاتی جیهانیدا هەیە و 200 كارمەندیشی هەیە.

كۆمپانیاكە تایبەتە بە كڕین و فرۆشتنی NFTs و یەكێكە لە كۆمپانیا بەناوبانگەكانی ئەوروپا.

ئێستا بەرشلۆنە 100 ملیۆن یۆرۆی خستۆتە سەر خەزێنەی یانەكە و پێویستە تا 13ی مانگ كێشە داراییەكانی چارەسەر بكات.

بابەتی پێشتر

ژووری بازرگانیی سلێمانی: بەهۆی بەرهەمی دەرەکییەوە کارگە ناوخۆییەکان مەترسیی داخستنیان لەسەرە

بابەتی دواتر

سی پی تی: بۆردومانەکەی ئەمڕۆی ڕانیە تورکیا ئەنجامیداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share