“فڕۆکەکەی مەغریب” لەگەڵ گەورەیەکی ئیتاڵیا ڕێککەوت

عیزەدین ئوناحی، ئەستێرەی هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەی مەغریب ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ یانەی ناپۆلی ئیتاڵیدا کردووە.

ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێکراوی ئیتاڵی، نیکۆلۆ شێرا ئاشکرایکردووە کە عیزەدین ئوناحی یاریزانی مەغریب لە مۆندیالی 2022ی قەتەر ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکردووە، بووەتە جێی سەرنجی یانە گەورەکان، بەڵام ناوبراو حەز بەوە دەکات لە خولی ئیتاڵیا یاریبکات.

ئوناحی ناسراو بە “فڕۆکەکەی مەغریب” ڕێککەوتنی سەرەتایی بە مووچەی ساڵانەی دوو ملیۆن یورۆ تاوەکو 2027 لەگەڵ یانەی ناپۆلی-دا کردووە، بڕیاریشە لە داهاتوویەکی نزیکدا گرێبەستەکەی ئاشکرابکرێت.

ئوناحی تەمەنی 22 ساڵە، لە یانەی (الرجاء البيضاوي)یەوە دەستی بە یاریکردن کردووە، لە هاوینی 2021وە پەیوەندی بە یانەی ئانجێرسی فەرەنسییەوە کردووە.

بابەتی پێشتر

"فیفا"سنوورێک بۆ بریکاری یاریزانان دادەنێت

بابەتی دواتر

ئیلۆن مەسك 11 ملیار دۆلار زیانی بەركەوت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share