وتەبێژی هێزەکانی 70: لە تەقینەوەیەکدا چوار کەس بوونە قوربانی

لە تەقینەوەیەکدا لە بارەگای فەرماندەیی هێزەکانی پێشمەرگە، کەسێک گیانیلەدەستدا و سیانی دیکەش برینداربوون.

ئەحمەد لەتیف وتەبێژی هێزەکانی 70 رایگەیاند، :”ئەمڕۆ ژمارەیەک خوێندکاری کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان لە فەرماندەیی هێزەکانی پێشمەرگە راهێنانیان هەبووە، لەو کاتەدا گوللە ئاڕ پی جییەک پێیاندا تەقیوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەهۆی رووداوەکەوە خوێندکارێک گیانیلەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، لە ئێستادا گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و چارەسەرییان بۆ دەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیندانیكراوێك و هاوژینەكەی لەسەر یەکلانەبوونەوەی دۆسیەكە هەڕەشەی خۆکوشتن دەکەن

ژنێکی دانیشتووی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دۆسیەی زیندانیکردنی هاوسەرەکەی یەکلاییناكرێتەوە و هیچ نووسراوێکی بۆ دادگاییکردن نییە، ئەوەش…
Total
0
Share