كەشناسیی هەرێم: لەم هەفتەیەدا بەرزترین پلەی گەرما تۆماردەكرێت

كەشناسیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەمڕۆوە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و ڕۆژانی دووشەممە تا پێنجشەممەش پێشبینی دەكرێت بەرزترین پلەی گەرما تۆماربكرێت.

بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کەشناسى و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی زیادبوونى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆی گەرمى وەرزی ساڵانە لەمڕۆ شەممەوە پلەکانى گەرما کەمێک بەرزتردەبنەوە بە بەراورد لەگەڵ پلەکانى دوێنێ.

دەشڵێت، “لە ڕۆژانى دووشەممە تا پێنجشەممە پێشبینى دەکرێت بەرزترین پلەى گەرما تۆماربکرێت لەم مانگەدا، کە لە نێوان (44-49) پلەى سیلیزى بێت بۆ سەنتەرى شارەکان و ناوچەکانى گەرمیان”.

كەشناسیی هەرێم ئاشكراشیدەكات، بەرزترین پلەى گەرما لە کاتژمێرەکانى دووی دوای نیوەڕۆ تا کاتژمێر چوارى ئێوارە تۆماردەکرێت.

بەپێی پێشبینییەكانیش بەرزترین پلەکانى گەرمای شارەکانى باشوورى عێراق 50 پلەى سیلیزى بەرەو سەرەوە دەبێت.

بابەتی پێشتر

پێدەچێت موشەك بوبێت.. دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە هەولێر بیسترا

بابەتی دواتر

ئێران سوورە لەسەر لابردنی سزاكان، ئەمریكاش دەڵێت "هەمووی لانابەین"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share