پێدەچێت موشەك بوبێت.. دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە هەولێر بیسترا

ڕێگای سەرەكی هەولێر-پیرمام

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە نزیك گوندێكی سەر ڕێگای هەولێر-پیرمام بیستراوە، كە پێدەچێت بەهۆی “كەوتنەخوارەوەی موشەكەوە بوبێت”.

پەیامنێرمان لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە نزیك گوندی براغ، كە دەكەوێتە سەر ڕێگای هەولێر-پیرمام، دەنگی چەند تەقینەوەیەكی گەورە بیستراوە.

لەسەر زاری دانیشتوویەكی گوندەكەشەوە ئاشكرایكرد، تەقینەوەكان لەنێوان كاتژمێر 02:45 بۆ 03:00ی بەرەبەیان بووە.

گوندەكە دەكەوێتە نزیك بینای نوێی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر، كە هێشتا تەواو نەبووە.

لایەنە فەرمییەكان تائێستا هیچ زانیارییەكیان لەبارەی ڕووداوەكەوە بڵاونەكردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: پێشمەرگەیەکی پارتـ.ـی لەژێر ئەشـ.ـکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی هەولێر گـ.ـیانیلەدەستدا

پێشمەرگەیەکی پارتـ.ـی، کە لەبەر نووسینی کۆمێنت دەستگیرکرابوو، لەژێر ئەشـ.ـکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی هەولێر گـ.ـیانیلەدەستدا. سەرچاوەیەک بە تۆڕی میدیایی ئێستای…
Total
0
Share