لەسەر كێشەی زەویوزار لە ئامەد هەشت كەس كوژران

لە ئاکامی دروستبوونی شەڕ لەنێوان دوو خێزاندا بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە هەشت کەس لە قەزای بیسمیل لە پارێزگای ئامەد کوژران و سێ کەسی دیکەیش برینداربوون.

ئاژانسی ئەنادۆڵۆ بڵاویكردەوە، دۆخی نێوان دوو خێزانە لە گوندی سەرچەلەر دروستبوو دواتر سەریکێشا بۆ شەڕ و بەکارهێنانی چەک و، لە ئاکامیدا هەشت کەس گیانیان لەدەستدا و سێی دیکەیش برینداربوون.

عەلی ئیحسان سو، پارێزگاری ئامەد رایگەیاند، شەڕەکە لەسەر زەوییەک بووە كە رووبەرەکەی 200 دۆنمە.

دوابەدوای شەڕەكەش هێزە ئەمنییەكان رێوشوێنی ئەمنییان لە گوندەکە گرتەبەر و برینداربووان لەلایەن تیمە تەندروستییەکانەوە بۆ نەخۆشخانە گوازرانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشەوا هەورامانی: ئەو 618 ملیار دینارەی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەنێردرێت بۆ مووچەی مانگی یەك تەرخاندەكرێت

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو 618 ملیار دینارەی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەنێردرێت بۆ مووچەی مانگی یەك تەرخاندەكرێت. پێشەوا…
Total
0
Share