لە هەولێر و ناوچەكانی دەوروبەری 10 كەس بەتۆمەتی بازرگانی و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران و دەستیش بەسەر زیاتر لە 23 كیلۆ و نیو ماددەی هۆشبەر و زیاتر لە 37 هەزار شێت حەبی هۆشبەردا گیرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئاشكرایكرد، لەمیانەی سێ چالاكیدا 10 تۆمه‌تباریان دەستگیركردووە و بڕی 23 كیلۆ و 525 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر و 37 هه‌زار و 772 شیت حه‌بی هۆشبه‌ریش دەستی بەسەرداگیراوە.
یەكێك لەو چالاكییانە ئەمڕۆ بووە كە تیایدا باندێكی حەوت كه‌سیی بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌لایه‌ن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەوە ده‌ستگیركراون، و دەڵێت، “ژماره‌یه‌كیان بازرگانی گه‌وره‌ن”، سەرەڕای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی مادده هۆشبه‌ر بە بڕ و جۆری:
1- چوار كیلۆ و 535 گرام مادده‌ی كریستاڵ.
2- سێ كیلۆ و 500 گرام مادده‌ی هێرۆیین.
3- دوو كیلۆ و 700 گرام مادده‌ی حه‌شیش.
4- یه‌ك كیلۆ و 790 گرام مادده‌ی جامایكا.
5- 37 هه‌زار و 772 شیت حه‌بی هۆشبه‌ر له جۆره‌كانی (ترامادۆڵ، سۆمادریل، میتادۆن).
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نەهێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئاشكراشیكرد، ڕۆژی 20ی ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران و دەستیش به‌سه‌ر شەش كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری هێرۆییندا گیراوە، كه له‌ناو جه‌گی ئۆتۆمبیلی گه‌وره‌دا شاردراوەتەوە.
له بەشێكی دیكەی ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، هه‌ر ڕۆژی 20ی ئه‌م مانگه، كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر توانییان ده‌ستبه‌سه‌ر پێنج كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری تلیاكدا بگرن، كه له‌ناو رایه‌خ و چه‌ند بلاجكتۆرێكدا شاردبوویانه‌وه و ده‌یانویست له ڕێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه ڕه‌وانه‌ی وڵاتی به‌ریتانیا بكه‌ن.
بهڕێوهبهرایهتییەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرجەم تۆمه‌تباران له به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه دانیان به تاوانه‌كانیاندا ناوه و به‌پێی مادده‌ی 25ی یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.