داعش چەند تاوەرێکی کارەبای لە نزیکی کەرکوک تەقاندەوە و هەرێم و عێراق بەڵێنی چارەسەر دەدەن

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش چەند تاوەرێکی کارەبایان لە نزیک بای حەسەن لە سنوری کەرکوک تەقاندنەوە، وەزارەتی کارەبای هەرێم و عێراقیش بەڵێنی چارەسەری کێشەکان دەدەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی کارەبای هەرێم، ئەمڕۆ كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازی لەزێدان خەلەف بەڕێوەبەری گشتی كارەبای باكوری وەزارەتی كارەبای حكومەتی فیدراڵی كردووە، لەو کۆبوونەوەیەدا كە بەڕێوەبەری گشتی دابەشكردنی كارەبای هەرێم ئامادەیبووە باس لەو گرفت و كێشە تەكنیكیانەی كارەبا  كرا كە لەناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەنێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵدا بوونیان هەیە.

وەزیری كارەبا داوای لەهەردوو لێژنەی پەیوەنداری كارەبا لەنێوان هەرێم و حكومەتی ناوەند كردووە بەزووترین كات كار بۆ چارەسەركردنی سەرجەم ئەو گرفت و كێشانە بكەن .

هەر ئەمڕۆ لیژنەی باڵای هەردوو وەزارەت كۆبوونەوەكانی خۆیان دەست پێكردوو بڕیاردرا بۆ هەر پارێزگایەك كە ناوچە جێناكۆكەكان و ماددەی 140 دەیگرێتەوە لێژنەی تەكنیكی و ئیداریی تایبەت بەكارەبا دابمەزرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: لایەنی کەمتەرخەم لە رووداوەکەی سۆران دەبێت بەرپرسیارێتی یاسایی هەڵبگرێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لەبارەی رووداوەکەی قەزای سۆرانەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر خەتن و…
Total
0
Share