دواین لێدوانی لاپۆرتا لەسەر گواستنەوەكانی بەرشلۆنە

خوان لاپۆرتا ڕەتیكردەوە هیچ شتێك لەسەر كڕینی لیڤاندۆڤسكی بڵێت و دوپاتیشیكردەوە كە یەك هەنگاو لە نوێكردنەوەی بۆندی گاڤی دوورن.

لاپۆرتا باسی لەوە كرد كە پلانیان داناوە بۆ ڕزگاربون لەو دۆخە داراییە خراپەی تێیكەوتون و ڕۆژی پێنج شەممە بڕیاری كۆتایی دەدەن.

پوختەی قسەكانی لاپۆرت

/ ئێمە نزیكین لە نوێكردنەوەی بۆندی گاڤی

/ قسە لەسەر لیڤاندۆڤسكی ناكەین چونكە جارێ یاریزانی ئێمە نییە

/ ئەگەر پێنج شەممە ئەندامانی یانەكە كۆك بن لەسەر پلانەكانم، هەواڵی خۆش دەبیستین

/ دێمبلی گرێبەستی بۆ هاتووە لە یانەی ترەوە، گرێبەستی ئێمەشی لایە، هێشتا وەڵامی نەداوینەتەوە

/ ئێمە بە پەرۆشین بۆ مانەوەی گاڤی لەبەرئەوەی كوڕی فێرگەكەمانە (لاماسیا)

/ هەمیشە خۆمان بە قەرزاری كاپتنەكانی بەرشلۆنە دەزانین

بابەتی پێشتر

لە چینەوە.. ڕکابەرێکی بەهێز بۆ ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی تێسلا پەیدادەبێت

بابەتی دواتر

هەولێر.. گەنجێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share