(ڤیدیۆ) ئیسپانیا لە یارییەکی ماراسۆنیدا کرواتیای تێپەڕاند و گەیشتە چارەکی کۆتایی یورۆ

ئەمشەو، دووشەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەی قۆناغی (16)ی یورۆی 2020 ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا بردنەوەی بەرامبەر کرواتیا تۆمارکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە پارکن ستادیۆن یاری قۆناغی 16ی یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی کرواتیا ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە سێ لەبەرژەوەندی ماتادۆرە ئیسپانییەکان کۆتاییهات.

لە کاتی یاسایی یارییەکەدا، گۆڵەکانی ئیسپانیا لە خولەکەکانی 38 و 57 و 77 لەلایەن پابلۆ سارابیا، سیزار ئازپیلیکوێتا، فیران تۆرێس، گۆڵەکانی کرواتیا لە خولەکەکانی 20 و 85 و 92 لەلایەن پێدری (بەهەڵە)، میسلاڤ ئۆرسیچ، ماریۆ پاسالیچەوە تۆمارکران.

لە کاتە زیادکراوەکانیشدا ئەلڤارۆ مۆراتا و میکێل ئۆیارزابال لە خولەکەکانی 100 و 103 دوو گۆڵی پێشەنگییان تۆمارکرد.

https://streamable.com/3mx8cx

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، ئیسپانیا بووە پێنجەمین هەڵبژاردە دوای دانیمارک و ئیتاڵیا و چیک و بەلجیکا سەرکەوتن بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا تۆماردەکات، لە قۆناغی داهاتووشدا ڕوبەڕوی براوەی یاری نێوان فەرەنسا و سویسرا دەبنەوە.

بابەتی پێشتر

لەبارەی وەرگرتنی گەنمەوە وەزارەتی كشتوكاڵ ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

دیلۆیت: 294 ملیۆن دۆلاری داهاتی نەوتی هەرێم لە بانكێكی لوبنان گلدراوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share