زڵاتان وازهێنان ڕەتدەکاتەوە

ئەستێرەی ناوداری سوید و یانەی ئەی سی میلان، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ ڕەتیدەکاتەوە وازهێنان لە بواری تۆپی پێ ڕابگەیەنێت.

زڵاتان سەرەڕای ئەوەی تەمەنی گەیشتووە بە 40 ساڵ، بەڵام هێشتا پێیوایە لەڕووی جەستەییەوە توانای یاریکردنی ماوە و دەتوانێت سوود بە یانەی ئەی سی میلان و هەڵبژاردەی سوید بگەیەنێت.

لەو بارەیەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “دەمەوێت بۆ زۆرترین ماوە لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان و هەڵبژاردەی سوید بەردەوام بم، تاوەکو ئەوکاتەی دەتوانم کێبڕکێ بکەم و سوود بگەیەنم وازهێنان ڕاناگەیەنم”.

ئیبراهیمۆڤیچ لەدوواین یاریی هەڵبژاردەی سوید لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر، بەدرێسی سویدەوە بەرامبەر پۆڵەندا بەشداریکرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە یاریدەدانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە پێچەوانەکردنەوەی ئەنجامی (2-0)، بەو شێوەیەش ماڵئاواییان لە خەونی گەیشتن بە مۆندیال کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی گواردیۆلا پاریسی لە چامپیۆنزلیگ کردە دەرەوە و یەکەم بلیتی ئیستانبوڵی بڕی

ئەمشەو، سێشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانەی مانچستەر سیتی ڕوبەڕووی پاریس سان جێرمان بووەوە…
Total
0
Share