ئەنچلۆتی لە یاریزانەكانی تووڕەیە

كارلۆ ئەنچلۆتی، ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید لە ئاستی یاریزانەكانی بەرامبەر خیتافی تووڕەیە ‏و دەڵێت، شایستەی شكست بووین.‏

ئەنچلۆتی پێیوایە وەڵامدانەوەیان بۆ ئەو گۆڵەی لێیانكرا خراپ بووە و نەیانتوانیوە فشار ‏بخەنە سەر تیپی بەرامبەر.‏

پێشیوایە، ئەو شكستە ڕێگەیەك بووە بۆ بە ئاگاهێنانەوەی تیپەكەی تا لە یارییەكانی ‏داهاتوودا باشتر دەربكەون.‏

تاكە گۆڵەكەی خیتافی ئینیس ئۆنال-ی توركی لە خولەكی 9 بە هەڵەی ئیدیر میلیتاوی ‏بەرگریكاری ڕیاڵ مەدرید تۆماریكرد.‏

بابەتی پێشتر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی دەباتە كەركوك

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ لوكاكۆ و تۆخێل كۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share