(ڤیدیۆ) پاریس سان جێرمان بردنەوەی بەرامبەر ستراسبۆرگ تۆمارکرد

یانەی پاریس سان جێرمان لە دووەم ڕوبەڕوبوونەوەی وەرزی 2021-2022ی خولی فەرەنسا سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر ستراسبۆرگ تۆمارکرد.

ئەمشەو شەممە، یانەی پاریس سان جێرمان بەفەرمی پێنج یاریزانی نوێی بە هاندەرانی ناساند (ئەشرەف حەکیمی، جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم، جیانلویجی دۆناروما، سێرجیۆ ڕامۆس، لیۆ مێسی)، دوابەدوای ڕێوڕەسمی پێشکەشکردنی یاریزانە نوێیەکان، بەبێ بەشداریکردنی مێسی و ڕامۆس، نێیمار، دی ماریا، ئەستێرەکانی پاریس توانیان بە ئەنجامی (4-2) بردنەوە بەرامبەر ستراسبۆرگ تۆماربکەن.

https://twitter.com/IFAST66/status/1426611370758479877

گۆڵەکانی پاریس لە خولەکەکانی سێ، 25، 27 و 86 لەلایەن ماورۆ ئیکاردی، کیلیان مباپێ، جولیان دراکسلەر، پابلۆ سارابیاوە تۆمارکران، گۆڵەکانی ستراسبۆرگیش لە خولەکەکانی 53 و 64 لەلایەن کیڤن گامێرۆ، لودۆڤیچ ئاجۆرکی-یەوە تۆمارکران.

 

 

 

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەستێرەکانی پارک دی فرانس بە شەش خاڵەوە گەڕانەوە بۆ لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی لیگا 1.

بابەتی پێشتر

مانگانە بەردەوام دەبێت.. بەغداد 25ی مانگ 200 ملیارەكە دەنێرێت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە سێ خاڵەوە لە میندیزۆرۆزا گەڕایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share