تۆتنهام لەگەڵ جێگرەوەی مۆرینیۆ لەسەرهێڵە

تۆتنهام لەگەڵ ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەری پێشووی یوڤانتۆس لەسەرهێڵە

بەڕێوەبەرانی یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز پەیوەندییان لەگەڵ ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەری ئیتاڵی پێکهێناوە، لەهەوڵدان وەک ڕاهێنەری جێگرەوەی مۆرینیۆ بۆندی لەگەڵدا واژووبکەن.

دووشەممەی ڕابردوو یانەی تۆتنهام هۆتسپێرێزی ئینگلیزی پەیوەندی لەگەڵ جوزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری پۆرتوگالی هەڵوەشاندەوە، هۆکارەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ڕاهێنەری ناوبراو لە بەدەستهێنانی یەکێک لە چوار پلەی سەرەتا و لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا شکستیهێناوە.

ماڵپەڕی “فوتباڵ ئیتاڵیا” بڵاویکردووەتەوە، کە بەڕێوبەرانی سپێرز پەیوەندیان لەگەڵ ڤالی ڕەمەزانی لێپرسراوی کارەکانی ماوریزیۆ ساری، ڕاهێنەری ئیتاڵی بەستووە.

بەپێی سەرچاوەکە، هێشتا بۆندی ساری لەگەڵ یوڤانتۆس بەردەوامی هەیە و لە هاوینی 2022 دەبێتە ڕاهێنەرێکی سەربەست، بەر لەو وادەیەش بەڕێوبەرانی تۆتنهام دەتوانن بە پێشکەشکردنی 2.5 ملیۆن یورۆ کۆتایی بە گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤی بهێننن و گرێبەستی نوێی لەگەڵدا واژووبکەن.

ماوریزیۆ ساری، ڕاهێنەری ئیتاڵی کە لە ئێستادا بێکارە و پەیوەندی بە هیچ یانەیەکەوە نەماوە

فوتباڵ ئیتاڵیا نوسیویەتی، ڕاین ماسۆن بەشێوەیەکی کاتیی جێگەی مۆرینیۆی گرتووەتەوە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە هاوینی 2021 ماوریزیۆ ساری پەیوەندی بە یانە زەبەلاحەکەی لەندەنەوە دەکات، گواستنەوەکەش ئاستەم نابێت، چونکە ڕاهێنەری ناوبراو لە پێشوودا لە شاری لەندەن وەک ڕاهێنەری چێڵسی کاریکردووە.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی "فیفا" بۆ 12 یانەکەی سوپەرلیگ: دەبێت باجی بڕیارەکەتان بدەن

بابەتی دواتر

مردنی دووەم بەرپرسی فەیلەقی قودس ڕاگەیەنرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share