فەتح: بارزانی و كازمی پیلانگێڕی دەكەن دژ بە حەشد

ئاڕمی هاوپەیمانیی فەتح

هاوپەیمانیی فەتح بە سەرۆكایەتیی هادی عامری دەڵێت، “پلانێكی گەورە بە سەرۆكایەتیی بارزانی و كازمی و پشتیوانیی باڵیۆزخانەی ئەمریكا هەیە بۆ لاوازكردنی حەشدی شەعبی و كۆنترۆڵكردنی “ناوچە ڕزگاركراوەكان” لەلایەن كورد-ەوە.”

عەبدلئەمیر مەیاحی، ئەندامی هاوپەیمانیی فەتح ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی تشرینی یەكەم لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، “حەشدی شەعبی بوو بە بەربەرستێك لەبەردەم چەندین پیلانگێڕییدا كە بۆ دابەشكردنی عێراق و داگیركردنی لەلایەن باندە تاوانكارەكانەوە داڕێژرابوون.”
وتیشی، “مەسعود بارزانی پیلانگێڕییەكی گەورە لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆكوەزیراندا بەڕێوەدەبات بۆ لاوازكردنی حەشدی شەعبی، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد-یش پشتیوانیی لەو پیلانگێڕییە دەكات.”
بە گوتەی مەیاحی، پیلانگێڕییەكە بریتییە لە دەركردنی حەشد لە “ناوچە ڕزگاركراوەكان” و گەڕاندنەوەی كورد بۆ ئەو ناوچانە.
ئەندامەكەی هاوپەیمانیی فەتح ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە “پیلانگێڕییەكە بە ڕێككەوتننامەی شنگال دەستیپێكردووە و بە ڕادەستكردنی هەموو ناوچە جێناكۆكەكان بە بارزانی و لاوازكردنی ڕۆڵی حەشدی شەعبی كۆتایی پێدێت.”
بابەتی پێشتر

گەرمیان.. بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا

بابەتی دواتر

بەرهەمهێنەری ئۆكسجینی گەردوونناسانی ڕوسیا لە بۆشایی ئاسمان دا لەكاركەوت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانكۆی راپەڕین و چەند زانكۆیەكی دیكە بەهەمیشەیی خرانەناو لیستی ڕێبەری زانكۆ باوەڕ پێكراوەكانی عێراقەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری دان پێدانانی هەمیشەیی بە زانكۆی راپەڕین و چەند زانكۆیەكی…
Total
0
Share