بەرهەمهێنەری ئۆكسجینی گەردوونناسانی ڕوسیا لە بۆشایی ئاسمان دا لەكاركەوت

وێستگەی نێوەدەوڵەتی لە بۆشایی ئاسمان

ئەو بەشەی وێستگەی نێوەدەوڵەتی لە بۆشایی ئاسمان دا كە تایبەتە بە گەردوونناسانی ڕوسیا، موەلیدەكەی لەكاركەوتووە و بەوەش ئامێری بەرهەمهێنانی ئۆكسجینیان لەكاركەوت.

سەرچاوەیەك لە كۆمەڵەی ئاسمانەوانیی ڕوسیا، پێنجشەممە 15ی تشرینی یەكەم بڵاویكردەوە، “موەلیدەی بەشی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین لە بەشە ڕوسییەكەی وێستگەی نێودەوڵەتی لە بۆشایی ئاسمان، لەكاركەوتووە.”
ڕاشیگەیاند، ئەو گرفتە لە ئەنجامی گفتوگۆی نێوان یەكێك لە زاناكان لە بۆشایی ئاسمان و ناوەندی بەڕێوەبردنی گەشتە ئاسمانییەكان لە مۆسكۆ، ئاشكراكراوە، بەڵام پەككەوتنی موەلیدەكە مەترسی لەسەر ژیانی گەردوونناسەكان دروست ناكات، چونكە ئۆكسجینی یەدەگیان هەیە، سەرباری ئەوەش بەشەكەی ئەمریكا لە وێستگەكە ئامێرێكی تری بەرهەمهێنانی ئۆكسجینی هەیە.”
بە گوێرەی سەرچاوەكەی كۆمەڵەی ئاسمانەوانیی ڕوسیا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا “سەرئاو”ی تیمەكەی ڕوسیا تێكچووبوو، بۆیە ناچاربوون سەرئاوی ئەمریكییەكان بەكاربهێنن و دواتر ئەوەی خۆیان چاككردووەتەوە.
بابەتی پێشتر

فەتح: بارزانی و كازمی پیلانگێڕی دەكەن دژ بە حەشد

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی لەسەر گۆڕینی موچە لە مانگی چوارەوە بۆ نۆ ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share