زانكۆی راپەڕین و چەند زانكۆیەكی دیكە بەهەمیشەیی خرانەناو لیستی ڕێبەری زانكۆ باوەڕ پێكراوەكانی عێراقەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری دان پێدانانی هەمیشەیی بە زانكۆی راپەڕین و چەند زانكۆیەكی تر دەركرد و خستنیە ناو لیستی رێبەری زانكۆ باوەڕ پێكراوەكانی عێراقەوە”.

بدریە حسێن، ئەندامی لە لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری دان پێدانانی هەمیشەیی بە زانكۆی راپەڕین و چەند زانكۆیەكی دیكە دەركرد و خستنیە ناو لیستی رێبەری زانكۆ باوەڕ پێكراوەكانی عێراقەوە”

دەشڵێت، “ئەمە دوابە دوای هەوڵ و ماندووبوون وبەدواداچوونە بەردەوامەكانمان لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا و ستافی پێشكەوتووی وەزارەتەوە بووە و لەسەرەتای دەست بەكاربوونمان لە لیژنەی خوێندی باڵا بەڵێنماندا كار بكەین بۆ دانپێدانان بەو زانكۆ حكومییانەی هەرێمی كوردستان كەتا ئێستا لە لایەن حكومەتی عێراقەوە دانیانپێدانەنراوە.

وتیشی، “خۆشبەختانە هەوڵەكانمان بە ئەنجام گەشت و زانكۆی راپەڕین خرایە ناو لیستی زانكۆ باوەڕپێكراوەكانی عێراقەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت و كانزاكانی سلێمانی: ڕەنگە دابەشكردنی بەنزین دوابكەوێت و لەشەویشدا بێت هەر بە شۆفێران دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی هۆكاری دابەشنەكردنی بەنزینە 800 دینارییەكە ئاشكرادەكات و جەختدەكاتەوە لە شەویشدا بێت بەنزینەكە دابەشدەكرێت.…
Total
0
Share