ته‌ندروستیی هه‌رێم: به‌دواداچوون بۆ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ ده‌كه‌ین

دیمه‌نێكی نێو ڤیدیۆكه‌ فۆتۆ: social media
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم له‌باره‌ی گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ كه‌ تیایدا دوو چه‌كدار له‌ ته‌ندروستكارێك ده‌ده‌ن ڕایگه‌یاند، به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ن.

ئاسۆ حه‌وێز، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، “دوابەدوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەك كە هێرش دەكرێتە سەر كارمەندێكی دەرمانخانە بە هەڵسوكەوتێكی ناشارستانی و دوور لە مرۆڤایەتی، لەسەر ڕاسپاردەی بەرێز وەزیری تەندروستی و لە رێگەی بەڕێوبەرایەتیی پشكنین و بەدواداچوون و بەشی یاسایی، بەدواداچوون لەم ڕوداوە دەكرێت و ڕێكاری یاسایی دەگرینەبەر”.

وته‌بێژی ته‌ندروستیی هه‌رێم ئه‌وه‌شی وتووه‌، “لێرەوە جارێكی تر جەخت دەكەینەوە و داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەكەین لەپێناو پاراستنی ماف و گیانی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەرانی دامودەزگا تەندروستییەكان لە كەرتی گشتی و کەرتی تایبەت ڕێكاری یاسایی بگیرێتەبەر بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەم جۆرە ڕەفتار و ڕوداوانە، داواش لە هاووڵاتیان دەكەین بە گیانێكی مرۆڤدوستانە مامەڵە لەگەڵ دامودەزگا تەندروستییەكان بكەن”.

له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه‌ له‌ كامێرای چاودێریی ده‌مانخانه‌یه‌كی هه‌ولێره‌وه‌ تۆمار كراوه‌، ده‌رده‌كه‌وێت دوو چه‌كدار هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ته‌ندروستكارێك و به‌ خراپی لێی ده‌ده‌ن.

ڤیدیۆی په‌یوه‌ندیدار..

 


 

بابەتی پێشتر

سەركردەیەكی عەسائیب: مالیكی و دەعوە دەترسن كورسییەكانیان لەدەستبدەن

بابەتی دواتر

شاعیرێکی کورد بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار زیاتر دابەزی

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوەكەی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی…
زیاتر ببینە

ستران عەبدوڵا: ئەم هەڵبژاردنە گەڕانەوەیە بۆ راستەڕێی حكومڕانییەكی دروست

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، “ئەم هەڵبژاردنە چارەنووسسازترینە، یەكلاكەرەوەیە و گەڕانەوەیە بۆ هاوسەنگی هێز و راستەڕێی حومكڕانییەكی…
Total
0
Share