شاعیرێکی کورد بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا

لەڕاستەوە: عوسمان محەمەد هەورامی، شێركۆ بێكەس، ڕەئوف بێگەرد، حەمید بڵباس

ئێوارەی ئەمڕۆ مامۆستا عوسمان محەمەد هەورامی، مامۆستای شیعری منداڵان لە چەند دەیەی ڕابردوودا دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆتۆنا لە تەمەنی 80ساڵیدا لە سلێمانی کۆچ دوایی کرد.

مامۆستا عوسمان هەورامی، ساڵی 1940 لە شارۆچکەی تەوێڵە لە دایکبووە و لە ساڵی 1947 لە قوتابخانەی تەوێڵە خراوەتە بەر خوێندن و لەگەڵ دەرچوونیا بۆ پۆلی دووەم، ساڵی (1948)، باوکی بە ماڵەوە چووەتە شاری سلێمانی و لەو کاتەوە لە شاری سلێمانی ژیاوە و پاشان براوەتە قوتابخانەی کانی ئاسکانی سەرەتایی و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی، بەشی وێژەیی لەشاری سلێمانی تەواو کردووە.

ساڵی 1958 لە قوتابخانەی تەوێڵەی سەرەتایی کوڕان مامۆستای کاتی بووە. چونکە لەبەردەستکورتی نەیتوانیوە بۆ تەواوکردنی خوێندن بچێتە شاری بەغدا.

ساڵی 1959 کە بۆ یەکەمینجار لە کۆلێژی ئاداب لە بەغدا بەشی زمانی کوردی کراوەتەوە، لەوێ وەرگیراوە، بەڵام بەداخەوە لەبەرنەبوونی و هەژاری تەنیا دوو مانگ بەردەوام بووە بەناچاری گەڕاوەتەوە و لە گوندی (چنارنە)ی سەر بە شارەدێی بنگرد کراوە بە مامۆستای کاتی.

پاشان لەهاوینی 1960 دا خولێکی تایبەتی و بەهێز بۆ دەرچوانی دواناوەندی کراوەتەوە، ئەویش بەشدار بووەو بە پلەی یەکەم تەواویکردووەو خۆبەخشانە چووە بۆ دوورترین گوند لەشاری سلێمانییەوە کە گوندی (شێنێ)ی سەر بە قەڵادزێ یە. بەشانازییەوە دەیان وشەی ڕەوان و ڕەسەن لە خەڵکی ئەو گوندە وەرگرتوون، هەر بۆ نمونە، وشەی (ئاماژە) کە بۆ یەکەمینجار لە نوسینیا بەکاریهێناوە و لە نوسینیا بەکاریهێناوە و بڵاوبوەتەوە.

مامۆستا عوسمان ماوه‌ی 14 ساڵ به‌رنامه‌ی (خه‌نده‌) ی پێشكه‌ش كردووه‌ له‌ رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، كه‌ به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ی تایبه‌ت به‌ هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری منداڵانی كوردستان بوو.

بۆ ماوه‌ی 47 ساڵ وه‌ك مامۆستایه‌كی دڵسۆز، خزمه‌تی به‌ منداڵان كردووه‌ و ساڵى (2003 – 2006) وەک شارەزا لە خانەى وەرگێڕان کاریکردووە و تا مرد 18کتێبی بۆ بواری پەروەردەی منداڵان چاپکردووە.

بابەتی پێشتر

ته‌ندروستیی هه‌رێم: به‌دواداچوون بۆ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ ده‌كه‌ین

بابەتی دواتر

ئێران پێنج ملیار دۆلاری بلۆککراوی لە عێراقدا هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share