قوباد تاڵەبانی لەسەر دەستگیرکردنی بکوژانی ژنێک دەستخۆشی لە ئاسایشی سلێمانی دەکات

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەستخۆشی لە ئاسایشی سلێمانی دەکات، لەپای دەستگیرکردنی سێ کەس، کە ژنێکیان لە گەڕەکی عەزیزئاوا لە سلێمانی کوشتبوو، پاشان سوتاندبویان.

قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکدا بۆ ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، “ئاشکراکردن و دەستگیرکردنی بکوژی ژنان لێپێچینەوەیان دەستکەوتێکی دیکەی ئاسایشە لەپاڵ پاراستنی ئۆقرەیی و ئارامی کوردستان، لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی دیکەدا”.

قوباد تاڵەبانی، داوای لە ئاسایشی سلێمانی کردووە، بۆ دۆسییەکانی دیکەی کوشتنی ژنان هاوکاری زیاتری دامەزراوە یاساییەکان بکەن، چونکە ئەو دیاردەیە جگە لە سنور بەزاندن، پەڵەیەکی ڕەشە بۆ لەکەدارکردنی ناوبانگی کۆمەڵگەکەمان”.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم جەختدەکاتەوە، کە حکومەتی هەرێم پێداگر و چاودێر دەبێت لەسەر جێبەجێکردنی یاسا لە دژی هەراسانکردن و توندوتیژی دژی ژنان، ئەمە سەرەڕای ئەوەی جگە لە جێبەجێکردنی دادگەری بە هیچی دیکە ڕازی نابن.

هەفتەیەک پێش ئێستا تەرمی ژنێک بە سوتاوی لە گەڕەکی عەزیزئاوا لە سلێمانی دۆزرایەوە، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، ئاسایشی سلێمانی سێ کەسی بە تاوانی کوشتن و سوتاندنی ئەو ژنە دەستگیرکرد.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بەلجیکا بە دووەم بردنەوە بلیتی قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی یورۆی بڕی

بابەتی دواتر

وەزیری کشتوکاڵ: تەنها کارگەکەی ڕۆڤیا دەتوانێت ساڵانە 100 هەزار تۆن پەتاتەی جوتیاران وەرگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی باڵای فەتوا نەشتەرگەرییە جوانكارییە حەڵاڵ و حەرامەكان جیادەكاتەوە

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەبارەی نەشتەرگەریی جوانكارییەوە فەتوایەكی بڵاوكردەوە، پۆلێنیكردووە بۆ نەشتەرگەریی پێویست و ناپێویست، پێویستەكان بە دروست دەزانێت…
Total
0
Share