نرخی 100 دۆلار گەیشتە 150 هەزار دینار

بەپێی دوایین گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 150 هەزار دیناری عێراقی.

بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بڵاویکردەوە، کە دوایین نرخی 100 دۆلار بۆ 150 هەزار دیناری عێراقی.

پێشتر جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دینار بۆ کەمکردنەوەی خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دەگەڕێتەوە، کە بۆ نیوە کەمیکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، هۆکارێکی دیکە ئەو گۆڕانکارییە لە نرخی دۆلاردا مامەڵەی بانکە ئەهلییەکانە کە ئێستا دۆلار دەکڕنەوە، لەکاتێکدا پێشتر لەکاتی دەنگۆی دەستکاریکردنی نرخی دیناری عێراقی و بەرزکردنەوەی بەهاکەی ئەو بانکانە دۆلارێکی زۆریان فرۆشتووە و ئێستا دوای دڵنیابوونەوە لەوەی گۆرانکاری تێدا ناکرێت جارێکی دیکە دەیکڕنەوە.

سەبارەت بە هۆکاری سێیەم ئاشکرایکرد، کە سەرەڕای خواستی زۆر لەسەر دۆلار، ژمارەیەک لە بانکە ئەهلییەکان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە خراونەتە لیستی ڕەشەوە و هیچ مامەڵەیەکیان لەگەڵدا ناکرێت و دۆلاریان پێنافرۆشرێت.

بابەتی پێشتر

بەهۆی نەشتەرگەری چاندنی قژەوە گەنجێک گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

تۆمەتبارێك بە دراوی ساختەوە لە هەولێر دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share