کەشناسی نوێترین زانیاری لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ کەشوهەوا لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت و نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری  دابارینی باران لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکاندا و بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “پێشبینی نمە بارانی کەم بۆ شارەکانی هەولێر و دهۆک دەکرێت، سەبارەت بە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری کاریگەری دابارین بەشێوەی لێزمە باران و بروسکە بەردەوامی دەبێت تاکو کاتەکانی ئێوارە، پێشبینی دەکرێت رێژەیەکی زۆر باران لەم ناوچەیە ببارێت، لە کاتەکانی ئێوارە کاریگەری ئەم شەپۆلەی دابارینە لاواز دەبێت کەش لە زۆربەی ناوچەکان جێگیردەبێتەوە”.

ئاشکراشیکرد، “سبەینێ هەرێم ئاسمان بە گشتی لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە بە تایبەتی لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵات، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە (1-3) پلە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئازاد محەمەد ئەمین: بە ناردنی بەنزینە 450 دینارییەكە
نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین هەرزاندەبێت

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی حكومەتی عێراق جێبەجێبكرێت بۆ ناردنی سووتەمەنی بۆ پارێزگاكانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست…
Total
0
Share