(ڤیدیۆ) بەلجیکا بە دووەم بردنەوە بلیتی قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی یورۆی بڕی

ئەمشەو، پێنجشەممە لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی یورۆی 2020، ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان هەڵبژاردەکانی بەلجیکا و دانیمارک ئەنجامدرا، یارییەکە بە بردنەوەی بەلجیکا کۆتاییهات.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی بەلجیکا لە پارکن ستادیەم دووەم یاری یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی دانیمارک ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لەبەرژەوەندی ڕۆمیلو لوکاکو و هاوەڵانی کۆتاییهات.

گۆڵەکەی دانیمارک لە خولەکی دوو لەلایەن یوسف پوڵسن، گۆڵەکانی بەلجیکا لە خولەکەکانی 54 و 70 لەلایەن تۆرگان هازارد و کیڤن دی برۆینەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، بەلجیکا بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ بلیتی قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی یورۆی 2020ی بڕی، دانیمارکییەکانیشیان لە گەیشتن بەهەمان قۆناغ بێهیواکرد.

بابەتی پێشتر

شێخ نەهرۆ داوا لە دەروێشانی ئێران دەکات دەنگ بە ئیبراهیم رەئیسی بدەن

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی لەسەر دەستگیرکردنی بکوژانی ژنێک دەستخۆشی لە ئاسایشی سلێمانی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاریس کۆتا یانەی مێسی نابێت

لیۆ مێسی هەوڵەکانی بۆ جێگیرکردنی خێزانەکەی لە ئەمریکا دەستپێکردووە، ئەگەرێکی بەهێز لەئارادایە پەیوەندی بە یانەیەکی ئەو وڵاتەوە بکات.…
زیاتر ببینە

چێڵسی لە پێکراوەکەی فەرەنساوە نزیکە

فابریزیۆ ڕۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی نزیکبووەتەوە لە واژۆکردنی گرێبەستی کرۆستۆفەر نکونکوی فەرەنسی. ڕۆژنامەنووسە ناودارەکەی ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە، “زانیارییم هەیە چێڵسی…
Total
0
Share