کۆلیبالی یان کوندی؟ چێڵسی یەکەم ئۆفەری پێشکەش کردووە

ئیدارەی نوێی یانەی چێڵسی یەکەمین ئۆفەری بۆ گواستنەوەی خالیدۆ کۆلیبالی پێشکەشی یانەی ناپۆلی کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت، ئیدارەی تۆد بۆیلی یەکەم ئۆفەریان خستووەتە سەر مێزی گفتوگۆکردن لەگەڵ خالیدۆ کۆلیبالی و گرووپی “لیان سپۆرتس پارتنەر” کە خاوەندارێتی یاریزانەکە دەکەن، ئۆفەرەکەش بریتی بووە لە پێشکەشکردنی تێچووی گواستنەوەکە بە ناپۆلی، لەگەڵ تەرخانکردنی 10 ملیۆن یورۆ وەک مووچەی ساڵانە بۆ بەرگریکارەکەی سەنیگال.

کۆلیبالی لە ڕیزەکانی ناپۆلی ساڵانە شەش ملیۆن یورۆ بەدەست دەهێنێت، ناچارە لە ماوەی داهاتوودا لەنێوان یانە زەبەلاحەکەی ئینگلتەرا و یانەی بەرشلۆنە بژاردەیەک بکات.

تۆد بۆیلی و هاوەڵانی جگە لە کۆلیبالی سەرنجیان خستووەتە سەر جولێس کوندیی بەرگریکاری یانەی ئیشبیلیە، بەڵام کوندی نرخەکەی بەرزە و بەو هۆیەوە هەنگاویان بەرەو کۆلیبالی ناوە، لە بەرامبەردا ناپۆلی هەوڵ دەدات لەم هاوینەدا واژۆ لەسەر گرێبەستەکە بکرێت، تاوەکو وەرزی داهاتوو بێبەرامبەر ڕوو لە یانەیەکی دیکە نەکات.

بابەتی پێشتر

ڕاگەیەندراوی حكومەت لەبارەی كۆبوونەوەی یەكێتی لەگەڵ شاندی باڵای حكومەتی هەرێم

بابەتی دواتر

پۆلیسی گەرمیان: كەسێكمان دەستگیركرد كە 10 بوتڵی غازی دزیوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوارێز پێش مێسی کەوت

هێرشبەری هەڵبژاردەی ئورۆگوای، لویس سوارێز لوتکەی ڕیزبەندیی گۆڵکارانی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای لاتینی لە مێسی وەرگرت. لە دوواین ڕووبەڕووبوونەوەی…
Total
0
Share