ڕاپۆرتێکی پزیشکی ڕیاڵ مەدرید ناچاردەکات لە هالاند دووربکەوێتەوە

ڕیاڵ مەدرید بەهۆی ڕاپۆرتە پزیشکیەکانەوە ناچارە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ کەیسی هالاند بکات

یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەکانی هاوینی 2021 پلانی داڕشتووە هەوڵ بۆ گواستنەوەی چەند یاریزانێک بدات، لە نێوانیاندا ئێرلینگ هالاند و کیلیان مباپێ.

بەهۆی کێشەی تەندروستی هەندێک لە ئەستێرەکانی مێرەنگی دوای گواستنەوەیان، لە نمونەی ڕیکاردۆ کاکا و گاریس بەیل و ئیدین هازارد، بەڕێوبەرانی ڕیاڵ بڕیاریانداوە لە میرکاتۆی 2021وە هەر یاریزانێک دابین بکەن وردەکاری ڕاپۆرتە پزیشکیەکان لەبارەی توانا جەستەییەکانیەوە تاووتوێ بکەن.

بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەرێ دیفێنسا سەنتڕاڵ، ئیدارەی ڕیاڵ ڕاپۆرتی پزیشکی لەبارەی ئێرلینگ هالاندەوە بەدەستهێناوە و دەرکەوتووە یاریزانەکە کێشە لە ئەژنۆکانیدا هەیە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، هالاند دووچاری پێکانی قورس نەبووە و بەردەوامیش دووچاری پێکان نابێت، بەڵام دوای هەر پێنج بۆ شەش مانگێک ئازاری بۆ دروستدەبێت و بەلایەنی کەمەوە لە یارییەک یان دووان دووردەکەوێتەوە.

بەدرێژایی مێژووی یاریزانەکە هەشتجار تووشی پێکان بووە و لە 17 یارییدا بەشداری نەکردووە، دوورودرێژترین ماوە بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتووەتەوە مانگێک بووە و تاوەکو ئێستا چوارجار بەهۆی ئەژنۆکانیەوە دابڕاوە.

دیفێنسا نوسیویەتی، ئیدارەی ڕیاڵ هەوڵی وردەکاری پزیشکی دیکە لەبارەی یاریزانەکەوە دەدات و تاوەکو لە توانا جەستەییەکانی دڵنیانەبن بۆندی پێشکەشناکەن.

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ و ڕیاڵ مەدرید تەنها یەک چارەسەرەیان لەبەردەمدایە

بابەتی دواتر

چوار مانگ دوای مردنی حکومەتی ئیتاڵیا لە مارادۆنا خۆشبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share