مەحما خەلیل ئاشكرایكرد، گۆڕانکاری لە پۆستە ئیدارییەکانی قەزای شەنگال دەکرێت و کەسێکی دیكەش لە پشكی پارتی لەبرى ئەو دەبێتە قایمقامی شارەكە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی تشرینی یەكەم مەحما خەلیل، قایمقامی شەنگال بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئەو ڕێككەوتنەی لەنێوان هەرێم و عێراق لەبارەی شەنگالەوە كراوە خوازیاربووین زوتر بكرایە، ڕێككەوتنێكی گرنگە و داواكاریی خەڵكی شەنگالە”.
قایمقامی شەنگال ئەوەشی خستەڕوو، “تا هەڵبژاردنی داهاتوو پۆستی قایمقامی شەنگال لای پارتی دەمێنێت، پۆستی دیكەشی دەبێت، ئەوەش شایستەیەكی هەڵبژاردنەوە و سازشی لەسەر ناكەین”.
مەحما خەلیل ئەوەشی ڕاگەیاند، “یەكێتی لە شەڕی شەنگال و ئێستاش لە كۆرۆنا هاوكاریی ئێمە بووە سوپاسی دەكەین”.
وێبیستی تەواوی وتەكانی قایمقامی شەنگال بن..