هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ئاشكراكرا

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “پێویستە حكومەت بەنزین بۆ پاس و تاكسییەكان دابینبكات تاوەكو نرخەكەی زیاتر بەرزنەبێتەوە”.

بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لە وەرزی هاویندا خواست لەسەر بەنزین زیاددەكات و بازاڕی سووتەمەنی ئازادە و لەو سەرچاوانەی بۆمان دێت نرخەكەی بەرزبووەتەوە و ناچار بە گرانتر بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێت.
وتیشی، ” پێویستە حكومەت پاڵپشتی كەرتی سووتەمەنی بكات و بەنزین بە نرخی پاڵپشتیكراو هاوشێوەی ساڵی رابردوو بۆ پاس و تاكسییەكان دابینبكات تاوەكو نرخەكەی زیاتر بەرزنەبێتەوە”.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، لە ماوەی یەك هەفتەدا سەرجەم جۆرەكانی بەنزین لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا 50 دینار بەرزبووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مـ.ـوراد قـ.ـەرەیلان: ناکرێت گەریلا چەکدابنێت و ئـ.ـۆجەلان لە ئیمراڵی بێت

فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل “هـ.ـەپـ.ـەگە”، رایگەیاند، ناکرێت گەریلا چەکدابنێت و ئـ.ـۆجەلان لە ئیمراڵی بێت. مـ.ـوراد قـ.ـەرەیلان، فەرماندەی هێزەکانی…
Total
0
Share