دواخستنی كۆبوونەوەیەكی پەرلەمان یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی نیگەرانكردووە

یەكەمە دانەمەزراوەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا گردبوونەوە، دووبارە داوای دامەزراندن دەكەن، نیگەرانیشن لەوەی كۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمان لەبارەی دۆسیەكەیانەوە، دواخراوە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ژمارەیەك لە یەكەمە دانەمەزراوەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان، لە باخچەیەكی بەردەم پەرلەمانی كوردستان گردبوونەوە، دواتر چوونە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

بڕیاربوو سبەینێ پەرلەمانی كوردستان، هەریەك لە وەزیرانی دارایی و خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان بانگهێشت بكات و پرسی دانەمەزراندنی یەكەمەكان تاوتوێبكەن، بەڵام بەهۆی چەند هۆكارێك، كۆبوونەوەكە دواخراوە، بۆیە خوێندكاران لە دواخستنی كۆبوونەوەكە ناڕازین.

یەكەمە ناڕازییەكان دووبارە داوای دامەزراندنیان لە حكومەت كرد، بە مافی خۆیانی دەزانن دوای یەكەمبوونیان لە زانكۆ و پەیمانگاكان، حكومەت بەرپرسیارێتیی دامەزراندنیان لەئەستۆبگرێت.

بەوتەی یەكێك لە سەرپەرشتیارانی یەكەمە ناڕازییەكان، بڕیاریانداوە تا سبەینێ گردبوونەوەكەیان بەردەوامی پێبدەن و بچنەوە باخچەكەی بەردەم پەرلەمان.

بابەتی پێشتر

لە سنورەکانى شارباژێر، سەیدسادق دەربەندیخان سەدان دۆنم پوش و پاوان سووتان

بابەتی دواتر

پارێزگارانی دهۆک و شرناخ بەدواداچوون بۆ بڕینی درەختەکان دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار