وەزارەتی تەندروستی: 507 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە و بەوپێیەش 507 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و حەوت کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە هەولێر 83 توشبووی نوێ تۆمورکراون، لە سلێمانی 227 کەس، لە دهۆک 152 کەس، هەڵەبجە شەش کەس، لە گەرمیان 36 کەس و لە ڕاپەڕین سێ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا  518 کەس چاکبوونەتەوە، حەوت کەسیش گیانیان لەدەستداوە لەوانە سیانیان لە هەولێر و یەکێک لە سلێمانی و دوو کەسیش لە دهۆک بوون.

بەپێی ئامارە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تائێستا 177 هەزار و 779 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 166 هەزار و 202 کەسیان چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و 380 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: ساڵی رابردوو 1.23 ملیۆن کەس بە نەخۆشی سیـ.ـل گیـ.ـانیان لەدەسـ.ـتداوە

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیەنێت، وێرای کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووان، ساڵی رابردوو 1.23 ملیۆن کەس بە نەخۆشی سیـ.ـل گیـ.ـانیان لەدەسـ.ـتداوە.…
Total
0
Share