مافەکانی مرۆڤی عێراق: بەرزبوونەوەیەکی نائاسایی لە تووشبوون بە شێرپەنجە هەیە

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق هۆشداریدەدات لەوەی ڕێژەیەکی زۆری تووشبوون بە شێرپەنجە لە پارێزگای بەسرە تۆماردەکرێت، بە بەرزبوونەوەیەکی نا ئاسایی لە رێژەی تووشبوواندا ناوی دەبات.

بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق، پارێزگای بەسرە ساڵانە 9 هەزار تووشبووی شێرپەنجەی تێدا تۆماردەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی ساڵانی 2018، 2019 و 2020دا پارێزگاکە 27 هەزار تووشبووی تۆمارکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا لە هەندێک لە شارۆچکە و ناوچەکانی سەر بە پارێزگاکەدا تووشبوون بە شێرپەنجە لەناو کۆرپەلەشدا تۆمارکراوە.

کۆمسیۆنەکە دەڵێت، “بەرزبوونەوەیەکی نائاسایی لە ژمارە و ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لەناو خێزانەکانی بەسرەدا هەیە”.

سەبارەت بە ڕێژەی مردن دەریدەخات، کە مردن بە جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە 30%ی کۆی هۆکارەکانی گیانلەدەستدان لەو پارێزگایە پێکدەهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: هیوادارین هیچ دواکەوتنێکی دیکە لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی هەرێم روونەدات

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، پێشوازی لە دیاریکردنی رۆژێک بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و هیوادارن هیچ…
Total
0
Share