ئەمریکا تاوتوێی پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسین و بەکارهێنانی ماسک دەکات

ئیدارەی ئەمریکا تاوتوێی توندکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات، لەوانەش وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا بۆ ئەوانەی ژەمی دووەمیان وەرگرتووە، هەروەها سەپاندنی بەستنی ماسک هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو.

کەناڵی CNNی ئەمریکی لەزاری سەرچاوەکانییەوە بڵاویکردەوە، ئیدارەی ئەمریکا بڕیاری بەدواداچوونی ئەو هەنگاوانەی دوای ئەوە داوە، کە ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە زیادبووندایە و بەشێک لە هاوڵاتییان نایانەوێت ڤاکسین وەربگرن.

باسی لەوەشکردووە، “دەسەڵاتدارانی ئەمریکا بەشێوەیەکی جددی پرسی وەرگرتنی ژەمە ڤاکسینی سێیەم بۆ بەشێک لە هاوڵاتییانی ئەمریکی کە مەترسییان لەسەرە تاوتوێدەکەن، لەکاتێکدا تائێستا ئەو توێژەی دەبێت ژەمی ڤاکسینی زیادە وەربگرن دیارینەکراوە.

کەناڵەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئیدارەی ئەمریکا بەهەمانشێوەی بەدواداچوون دەکات بۆ بڕیاری بەکارهێنانی ماسک لەلایەن هاوڵاتییانەوە هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو.

لەلایەکی دیکەوە دەزگای CDCی ئەمریکی، پێویستیی بەکارهێنانی ماسکی لەم قۆناغەدا ڕاگەیاندووە.

باسی لەوەشکردووە، فشارێکی زۆر لەسەر جۆ بایدنە تاوەکو ڕەزامەندی بدات لەسەر پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ بەشێک لە هاوڵاتییان.

بەپێی داتاکانی زانکۆی جۆنز هۆبکنزی ئەمریکی، تائێستا 34.4 ملیۆن توشبووی کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمارکراوە و 610 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە، ئاماژە بەوەشکراوە ئەمریکا لە پلەی یەکەمی وڵاتانی جیهاندایە لەوڕووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ملیۆنان ڤاكسینی دژە كۆرۆنا دەگاتە عێراق

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشكرایكردووە، ملیۆنان ڤاكسین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەگاتە عێراق. لای خۆیەوە ئەحمەد زوەیتن، نوێنەری ڕێكخراوی…
Total
0
Share