پلەكانی گەرمای شارەكانی هەرێم نزمدەبنەوە

لە ڕۆژی هەینییەوە جارێكی دیكە بەرزدەبێتەوە

كەشناسیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا پلەی گەرمای شارەكانی هەرێم نزمدەبنەوە و دەشڵێت، لە ڕۆژی هەینییەوە جارێكی دیكە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە، سبەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 1 تا 3 پلە ڕوو لە نزمبوونەوە دەکات، تا ڕۆژى هەینى بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو لە سەنتەرى پارێزگاکان بەگشتى لەژێر 40 پلەى سیلیزى دەبێت جگە لە سەنتەرى پارێزگاى کەرکوک.

دەشڵێت، “ڕۆژى هەینى بەرزترین پلەکانى گەرما دەستدەکات بە بەرزبوونەوە، ڕۆژى شەممەى سەرەتاى هەفتەى داهاتوو بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما زیاتر دەبێت لە زۆربەى ناوچەکان دەگاتە سەرووى 40 پلەى سیلیزى”.

كەشناسیی هەرێم ئاماژەشدەدات، لەئێستادا بەهۆى چالاکبوونى نزمە پاڵەپەستۆى وەرزى گەرمى ساڵانە لەگەڵ وەرگەڕانى هاوینە پێشبینى دەکەین لە سەرەتاى هەفتەى داهاتوو بەگشتى بەرزترین پلەکانى گەرما بەردەوام لە سەرووى 40 پلەى سیلیزى بێت.

ئاشكراشیكردەكات، لەو کاتانەى شەپۆلەکانى گەرما ڕوو لە ناوچەکەمان دەکەن بەرزترین پلەکانى گەرما تا سەرووى 45 پلەى سیلیزى بەرزدەبێتەوە سەبارەت بە سەنتەرى پارێزگاکان، لە ناوچە شاخاوییەکانیش دەگاتە سەرووى 36 پلەى سیلیزى.

بابەتی پێشتر

لوتکەی جی7 پاڵپشتییەکانیان بۆ پێشمەرگە دووپاتدەکاتەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: کار لەسەر شەفافترکردنی کۆکردنەوەی داهاتەکان دەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە داخستنی بازاڕ لە دوێنێ…
Total
0
Share