قوباد تاڵەبانی: کار لەسەر شەفافترکردنی کۆکردنەوەی داهاتەکان دەکەین

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەری گومرگەکانی هەرێمی کوردستان و بانکە بازرگانییەکان کۆبووەوە و ڕایگەیاند، کار بۆ بەهێزکردنی کەرتی تایبەت و سەفافترکردنی پرۆسەی کۆکردنەوەی داهاتەکان دەکەن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی قوباد تاڵەبانی بڵاویکردەوە، لە ‌كۆبوونە‌وە‌كە‌دا گفتوگۆ لە‌بارە‌ی چاكسازی کردن لە‌ پرسی ڕێکخستنەوەی كارە‌كانی گومرگە‌كان و دە‌روازە‌ سنورییە‌كان و كە‌مكردنە‌وە‌ی ڕۆتین بە‌ مە‌بە‌ستی زیادكردن و ھە‌مە‌جۆركردنی داھاتی دارایی و چالاكتركردنی جوڵە‌ی بازرگانی کرا.

جێگری سەرۆکی حکومەت بە بەڕێوەبەرانی گومرگەکانی ڕاگەیاندووە کە بە‌ مە‌بە‌ستی زیادكردن و ھە‌مە‌جۆركردنی داھات، دەبێت کار لەسەر چالاکترکردن و ڕێکخستنی جوڵەی بازرگانی بکەن.

جێگری سە‌رۆك وە‌زیران ئاماژە‌ی بە‌وە‌داوە، بە‌ھێزكردنی كە‌رتی تایبە‌ت و ھە‌مە‌جۆركردنی داھات یە‌كێكە‌ لە‌ کارە لەپێشینەکانیان و دە‌بێت ئاسانكاری بكرێت بە‌تایبە‌ت لە‌پرسی نە‌ھێشتنی ڕۆتین بۆ ئە‌وە‌ی جوڵە‌ی بازرگانی چالاكتربێت.

جەختیشی لە بەردەوامیی کارکردن پێکردنی بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروبار و مامەڵەکان لە دەروازە سنورییەکان کردەوە، وەک هۆکارێک لە باشتر خزمە‌تكردن و نە‌ھێشتنی ڕۆتین و شە‌فافتركردنی پرۆسە‌ی كۆكردنە‌وە‌ی داھات.

ھە‌ر لە‌و كۆبوونە‌وە‌یە‌دا ئاماژە‌ی بە‌وە‌دا، دوای دیاریكردن و خاڵبە‌ندیكردنی ھە‌رگرفتێك كە‌ ڕوبە‌ڕوی كاروباری گومرگە‌كان دە‌بێتە‌وە، دە‌بێت چارە‌سە‌ری بۆ دابڕێژرێت و لەمەشدا حكومە‌ت ھاوكاریان دە‌بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانكی ناوەندی ژمارەیەك رێوشوێنی نوێ سەبارەت بە ئاڵوگۆری دۆلار رادەگەیەنێت

بانكی ناوەندیی عێراق دەستەوارەی سێیەمی ئاسانكاری بۆ بەدەستهێنانی دۆلار راگەیاند. بانكەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، دەستەوارەكە چەند خاڵێك لەخۆدەگرێت،…
Total
0
Share