لوتکەی جی7 پاڵپشتییەکانیان بۆ پێشمەرگە دووپاتدەکاتەوە

لوتکەی وڵاتانی G7 بەڵێنی بەردەوامیی پاڵپشتییەکانیان بۆ هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە لە ڕوبەڕوبوونەوەی داعشدا دوپاتدەکەنەوە، هەروەها پاڵپشتی لە پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق دەکەن.

لە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکانی لوتکەی G7 دا وڵاتانی کۆمەڵەکە ڕایانگەیاندووە، “ستایشی هێزە عێراقییەکان و هێزی پێشمەرگەی کوردی و حکومەتی عێراقی دەکەین لە سەرکەوتنیان دژی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی”.

کۆمەڵەی G7 دەڵێن، “جەخت لە بەردەوامیی پاڵپشتییەکانمان بۆ ئەو هەوڵانە دەکەینەوە، لەناویاندا پاراستنی سەقامگیریی ناوچە ڕزگارکراوە، هەروەها جەختدەکەینەوە لە پاراستنی سەروەریی عێراق و سەقامگیری و سەلامەتی خاکەکەی”.

ئاماژەیان بەوەشکردووە کە پشتیوانیی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی ژمارە 2576 دەکەنەوە، داوای چاودێریی هەڵبژاردنەکان بۆ هاوکاریی و گرەنتیی هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک لە مانگی تشرینی یەکەمدا دەکەین، هەروەها هانی سەرجەم عێراقییەکان دەدەین  بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا.

لوتکەی G7 پێشوازی لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ لێپرسینەوەی کۆمەڵە چەکدارە نایاساییەکان لە هێرشکردن دژی هاوڵاتییانی عێراقی و لایەنەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بۆ ڕاهێنان و پێشکەشکردنی ڕاوێژ لە ڕوبەڕوبوونەوەی داعشدا.

بابەتی پێشتر

بایرن مەترسییەکی گەورەی لەسەرە

بابەتی دواتر

پلەكانی گەرمای شارەكانی هەرێم نزمدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share