پارێزگاری هەولێر: سەرى ساڵى نوێ بەبێ بوونى هیچ کێشەیەک بەڕێکرا

شاری هەولێر

پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لە فەرمانگە جۆراوجۆرەكان دەكات و دەڵێت، سەرى ساڵى نوێ بەبێ بوونى هیچ کێشەیەکى ئەوتۆ بەڕێکرا.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەستخۆشی لە قائیمقامیەت و یەکە کارگێڕییەکانى سنوورى پارێزگاکە و هێزە ئەمنییەكان دەكات بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لە پاراستنى تەواوى شوێنە گشتییەکان و ئەو جێگایانەی كە هاوڵاتییان و گەشتیاران بۆ بەسەربردنی دواساتەکانی شەوى سەرى ساڵ روویان لێکردبوو.

هەروەها دەستخۆشی لە تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى گەشتوگوزارى هەولێر دەكات بۆ خزمەتکردنى گەشتیاران و میوانان و هاوڵاتییان، هەروەها تیمەکانی شارەوانى و فەرمانگەی ژینگەپارێزی، کە لە رۆژى دواى سەرى ساڵ سەرەڕای پشووى فەرمانگەکانیان تەواوی ئەو شوێن و جێگە گشتیانەی شاریان پاککردەوە کە بەهۆی پاشماوە و زبڵ و خاشاکی شەوی سەرى ساڵ پیس ببوون.

پارێزگاری هەولێر سوپاس ئاراستەی میوان و گەشتیارانى ناوەڕاست و خوارووى عێراق و وڵاتانى دیكە و هاونیشتیمانیان دەكات کە “هاوکار و هەماهەنگ بوون و سەرى ساڵى نوێ بەبێ بوونى هیچ کێشەیەکى ئەوتۆ کە شایەنى باسکردن بێت، بەوپەڕى ئارامى و لە کەشێکى پڕ لە خۆشى بۆ هەموو لایەک ئەو یادە بەڕێکرا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆڕی میدیایی ئێستا دەقی نووسراوی فەرمانی دەستگیرکردنی بەشێک لە تۆمەتبارانی لالەزار بڵاودەکاتەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەقی نووسراوی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک لە تۆمەتبارانی لالەزار بڵاوکردەوە.   دەقی نووسراوی فەرمانی…
Total
0
Share