وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان ڕایدەگەیەنێت، “تاكتیكێكی ئەمنیی نوێ” بۆ ڕێگری لە هەڵهاتنی چەكدار و سەرانی داعش لەمیانەی پڕۆسە ئەمنییەكاندا دەگیرێتەبەر.
ئەم تاكتیكە دوێنێ لەلایەن دەزگای دژەتیرۆرەوە ئەنجامدراوە و بووە هۆی دەستگیركردنی دوو چەكداری داعش لە هەردوو پارێزگای كەركوك و سەڵاحەدین.
ههر لهو چوارچێوەیەدا ئاژانسی هەواڵگری پاش بەدواداچوونی زیاتر لە یەك مانگ توانی “دادوەری خوێن”ی داعش لە ویلایەتی نەینەوا كە بە “ئەبوبەكر” ناودەبرێت بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای كەركوك دەستگیربكات.
دەستگیركراوەكە لەڕێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان لەگەڵیدا دانیناوە بە پەیوەندی بە گروپەكە و بەشداری لە چەندین “كردەی تیرۆریستی” لە ڕفاندن و كوشتنی هاوڵاتییان ئەوكاتەی داعش كۆنتڕۆڵی ناوچەكەی كردووە.
لای خۆیەوە پۆلیسی كەركوك لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، دەستگیركراوەكە بەرپرس بووە لە دەركردنی فەرمانی لەسێدارەدانی بەرهەڵستكارانی گروپەكانیان.