بانکی ناوەندی: بەهای دۆلار لە ئەمڕۆوە جێگیرە و ناگۆڕێت

بانکی ناوەندیی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی کانونی یەکەم نرخی دۆلاری بەشێوەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “نرخەکان لە ئەمڕۆوە جێگیرە و ناگۆڕێت”.

لە ڕاگەیەنراوێیکدا کە بانکی ناوەندیی عێراق بڵاویکردەوە ڕایگەیاندووە، بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانی نرخی دراوی بیانی (دۆلاری ئەمریکی) بۆ دیناری عێراقی لە ئەمڕۆوە نرخەکان بەمجۆرە دەبن:

یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 1450 دیناری عێراقی لە وەزارەتی دارایی.

یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 1460 دیناری عێراقی لە فرۆشتنی بە بانکەکان.

یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 1470 دیناری عێراقی لە فرۆشتنی لە بانکەکانەوە بۆ دامەزراوە نابانکییەکانی دیکە و هاوڵاتییان.

لە ڕاگەیەنراوەکەی بانکی مەرکەزییدا هاتووە، “پێویستە پابەندبن بەم نرخانە و ئەم نرخانە جێگیر و کۆتاییە و ناگۆڕێت”.

بابەتی پێشتر

ئەمشەو شەوی یەڵدایە

بابەتی دواتر

مێژووی داری کریسمس

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share