دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە دواخرا

بڕیاربوو ڕۆژی شەممە 27ی ئازار، دانیشتینی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە بەڕێوەبچێت، بەڵام دواخراوە بۆ ڕۆژی یەکشەممە واتە 28ی ئازار.

لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە دانیشتنی تایبەت بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق دەکرێت.

پێشتر چەند ڕۆژێک پەرلەمانی عێراق هەوڵیدا دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە ڕێکبخات، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لەسەر هەندێک لە بڕگە و مادەکانی پڕۆژە یاساکە دانیشتنەکە دواخرا بۆ ڕۆژی شەممە 27ی ئازار.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی: ژمارەیەکی زۆر کارمەند و پزیشک توشی کۆرۆنا بوون

بابەتی دواتر

دەیڕفێنن و هەردوو دەستی دەبڕنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share