لوتكەی ناتۆ ئیدانەی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە عێراق دەكات

سەرانی وڵاتانی ئەندامی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی

وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی ناتۆ زیادكردنی پشتیوانییەكانیان بۆ عێراق ڕادەگەیەنن و ئیدانەی بەكارهێنانی چەكی كیمیاییش دەكەن، دەربارەی ڕوسیا و چینیش هەڵوێستی خۆیان دەردەبڕن.

ئەمڕۆ دووشەممە كۆبوونەوەی لوتكەی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە بڕۆكسل بەڕێوەچوو. لە بەیاننامەی كۆتایی كۆبوونەوەكەدا هاتووە، ناتۆ ئاستی پشتیوانییە پێشكەشكراوەكان بۆ عێراق و هێزە ئەمنییە عێراقییەكان لە هەردوو بواری ڕاوێژكاری و ماددی زیاددەكات.

وڵاتانی ناتۆ ئیدانەی “بەكارهێنانی چەكی كیمیایی”ش دەكەن لە هەریەك لە عێراق و سوریادا.

بەشێكی دیكەی بەیاننامەكە تایبەتە بە ئێران و داوا لەو وڵاتە دەكەن چالاكی موشەكە بالیستییەكانی بوەستێنێت و لەهەمان كاتدا ئیدانەی پشتیوانیی ماددی و سەربازی ئێرانیان بۆ میلیشیاكان كرد.

دەربارەی دۆسیەی ڕوسیا، سەرانی ناتۆ ئاماژەیان بەو هەڕەشانە كرد كە بەهۆی پەرەپێدانی توانا سەربازییەكانی ئەو وڵاتەوە لە ئارادایە و داوایان لە مۆسكۆ كرد ڕێز لە یاسای نێودەوڵەتی بگرێت.

سەبارەت بە چین-یش سەرانی ناتۆ “نیگەرانی” خۆیان نیشاندا بەرامبەر خواست و تەماحە ڕاگەیەنراوەكانی چین و پەرەپێدانی توانا ئەتۆمییەكانی كە دەبێتە “ئالنگاری بۆ بنەماكانی سیستمی نێودەوڵەتی”.

بابەتی پێشتر

ئێسك و پروسكی تەرمێكی نەناسراو لەنزیك قەڵای كەركوك دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

پۆلیسی گەرمیان لەسەر بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیەکی تیکتۆک شەش گەنجی دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share