دوورگەیەکی یۆنان تووشی قەیرانی کۆچبەران بووە و داوای هاوکاری دەکات

سەرۆکی شارەوانیی دوورگەی کریتیی یۆنان داوای یارمەتی کردووە لە دەسەڵاتدارانی وڵات بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی کۆچبەرانی نایاسایی کە روو لە ناوچەکە دەکەن و هۆشداری داوە لە نەبوونی سەنتەری پێشوازیی کۆچبەران.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ساڵی 2024وە تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزار و 500 کۆچبەری نایاسایی لە وڵاتی لیبیا بەدەریای سپی ناوەڕاستدا و بە شێوەیەکی نایاسایی گەیشتوونەتە دوورگەی گاڤدۆسی وڵاتی یۆنان.

دەزگاکە ئاماژەی بەوەکردووە، سەرەڕای ئەوەی خواستی کۆچبەرانی نایاسای وڵاتی ئیتاڵیایە کە لە کەناراوەکانی لیبیا و باکوری ئەفریقاوە بەڕێدەکەون، بەڵام ئەمساڵ چوونی بەلەمەکانی کۆچبەران لە تۆبروک لە رۆژهەڵاتی لیبیا بۆ دوورگەی کریتی یۆنانی بووە، بەتایبەت دوورگەی گاڤدۆس کە دوورگەیەکی بچووکە و رووبەرەکەی لە 30 کیلۆمەتر چوارگۆشە زیاتر نییە.

لیلیان ستیفاناکیس سەرۆکی شارەوانی دوورگەکە، داوای یارمەتی کردووە بەهۆی نەبوونی سەنتەری پێشوازی لە کۆچبەرانی نایاسایی لە دوورگەکەدا و ئەوەش خراوەتەڕوو، زۆربەی ئەو کۆچبەرانەی دەگەنە گاڤدۆس خەڵکی میسرن و رێژەیەکی کەمیش لە پاکستان و بەنگلادیشەوە هاتوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی پلانێک بۆ چۆنێتیی مامەڵەکردن لەگەڵ دەستدرێژیی سێکسی دەخاتەڕوو

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامادەکاری دەکات بۆ خستنەڕووی پلانێک بەمەبەستی چاوپۆشی نەکردن لە تاوانەکانی دەستدرێژیی سێکسی، دوای ئەوەی ژمارەیەک…
Total
0
Share