ئەمریکا چەندین فڕۆکەی شەڕکەری لە خۆر‌هەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکرد

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، “بە ئامانجی بەهێزکردنی ئاستی ئۆپەڕاسیۆنەکانمان فەوجێکی فڕۆکەی شەڕکەرمان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکرد”.

لە راگەیەندراوێکدا کە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، ناسراو بە سێنتکۆم بڵاویکردووەتەوە ئاماژە بەوەدەکات، “فڕۆکەکانی F-15E Strike Eagle گەیشتنە ناوچەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکان لە سەرانسەری خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا”.

پێشتریش میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردبووەوە، سوپای ئەمریکا بەنیازە یەکەی 26ی هێزی دەریایی خۆی، کە هێزێکی تایبەتە و ئۆپەڕاسیۆنی تایبەت ئەنجام دەدات، ئامادە بکات بۆ جێگیرکردنی لەخۆرهەڵاتی ناوەراست”.

بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا جەختیان لەوە کردەوە کە پنتاگۆن دەتوانێت بە خێرایی هێزی زیادە بۆ ناوچەکە بگوازێتەوە و نایانەوێت پشێوی زیاتر لەو ناوچەیە دروست ببێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تامی بروس: راگرتنی هاریکارییەکان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەلایەن ئێـ.ـرانەوە جێگای قبووڵ نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە لە زووترین کاتدا ئێران هەماهەنگی و هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم…
Total
0
Share