لاپۆرتا ڕێگە بە بەردەوامبوونی ئومتیتی نادات

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 دەستبەرداری ساموێل ئومتیتی بەرگریکاری فەرەنسی دەبێت.

ڕۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە، لەئێستادا ساموێل ئومتیتی دەستی بە ڕاهێنانەکان کردووەتەوە و دەیەوێت بۆ وەرزی نوێ لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە بەهێزەوە دەربکەوێتەوە، بەڵام بەرپرسانی یانە پلانێکی دیکەیان داڕشتووە.

خوان لاپۆرتا و هاوکارانی لە دوای گواستنەوەی ئیریک گارسیا و ئیمێرسۆن، پڕۆژەیەکیان بۆ نوێکردنەوەی پێکهاتەی ڕۆناڵد کومان دەستپێکردووە، بۆیە بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە یاریزانە بێسوودەکان نادەن وەرزێکی دیکە بەردەوامبن.

بەپێی سەرچاوەکە، ئومتیتی یەکێکە لە گرانبەهاترین یاریزانانی بارسا و لەهەمان کاتدا بەشێوەیەکی بەردەوام یاریناکات، ئەوەش بێزاریی دروستکردووە، بۆیە هاوشانی کلیمۆنت لۆنگلێتی هاونیشتیمانی، خراونەتە لیستی فرۆشراوانەوە.

سەرەڕای پێداگریی کاربەدەستانی ئازولگرانا لەسەر فرۆشتنی ساموێل ئومتیتی، بەڵام بەهۆی یارینەکردن و دوورکەوتنەوەیەوە نرخەکەی بۆ پێنج بۆ 10 ملیۆن یۆرۆ دابەزیوە و پێناچێت سوودی دارایی هەبێت.

بابەتی پێشتر

جەنگی زەوی و دەریاكان مرۆڤی تێرنەكرد، جەنگی داهاتوو لە بۆشایی ئاسمان دەبێت

بابەتی دواتر

میلان داوای دوو یاریزانی ڕیاڵ مەدریدی کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share