نەریتی ساڵانەی نێیمار پاریس سانت جێرمانی تووشی دڵەڕاوکێ کردووە

ئیدارەی پاریس ترسیان لەوەیە نێیمار لەم وەرزەدا بەشداری یادی لەدایکبوونی خوشکەکەی بکات

ئامادەبوونی نێیمار دا سیلڤای بەرازیلی ئەستێرەی یانەی پاریس سانت جێرمان لە قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بابەتێکی حەتمییە، بەڵام نەریتی ساڵانەی یاریزانەکە ئیدارەی پاریسی توشی دڵەڕاوکێ کردووە.

ستافی پزیشکی پاریس شەوی ڕابردوو بە فەرمی ئاشکرایکرد، ئەستێرەکەی سیلیساو لە ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی لیۆن دووچاری پێکان هاتووە، بەڵام پێکانەکە نەگەیشتووەتە ئاستی شکانی ئێسکی قولەپێی.

پێشبینی دەکرێت دوورکەوتنەوەی یاریزانەکە دوو تاوەکو سێ هەفتە بخایەنێت، هەر بەم هۆیەشەوە ناوبراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە وەڵامی لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی بارسا نوسیویەتی، ” بەم نزیکانە دەتبینم”.

ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان بەرشلۆنە و یانەی پاریس سانت جێرمان لە قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە نێوان 16ی شوباتی 2021 بۆ 10ی ئازاری هەمان ساڵ دەخایەنێت، تاوەکو ئەو وادەیەش یاریزانەکە لە پێکان دەگەڕێتەوە و بەشداریدەکات.

دڵەڕاوکێی پاریس

ئیدارە و ستافی هونەری پاریس ترسیان لە پێکانی “نێی” نییە و دەزانن دەگەڕێتەوە، بەڵکو ترسیان لە نەریتە نامۆکانیەتی.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی لیکیپ، هەموو وەرزێک لەنێوان مانگەکانی شوبات و مارس کاتێک یادی لەدایکبوونی خوشکی نێیمار دێتە پێشەوە، یاریزانی ناوبراو بە بەهانەی پێکان، یاخود کێشەی خێزانی دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی (بەرازیل).

یادی لەدایکبوونی خوشکی نێیمار 11ی مانگی مارسە، پاریس لە 17ی شوبات یاریی چوون و لە 10ی مارس یاری گەڕانەوە بەرانبەر بەرشلۆنە دەکات، ئەگەر بەر لەو وادەیە هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو بگەڕێتەوە بۆ بەرازیل یاری گەڕانەوە لەدەستدەدات، نەک هەر ئەوە، بەڵکو ترسیان لە بارودۆخی دەروونی و جەستەیی هەیە، چونکە ئەگەر بێتو لە یاریی چوون کارتێکی زەرد بەڕوویدا بەرزبکرێتەوە لە یاری گەڕانەوە ناتوانێت بەشداریبکات.

پاریسیەکان لەوە دەترسن لەپێناو لەدەستنەدانی یادی لەدایکبوونی خوشکەکەی، لە یاریی چوون هەڵەیەک بکات بۆ ئەوەی یاری گەڕانەوە لەدەستبدات.

بابەتی پێشتر

قایمقامی پێشووی خانەقین بە زیندانیكردن سزادرا

بابەتی دواتر

لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە مزگەوتێكی سلێمانی دروستكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share