(ڤیدیۆ) یونایتد یاری لوتکەی لە لیڤەرپوڵ بردەوە لە “فا کەپ” کردییە دەرەوە

مانچستەر یونایتد، لیڤەرپوڵی لە جامی یەکێتی یانە ئینگلیزیەکان کردە دەرەوە

ئەمشەو، یەکشەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی گرنگی گەڕی چوارەمی جامی یەکێتی یانە ئینگلزیەکان “فا کەپ” ئەنجامدرا، یانەی مانچستەر یونایتد بە بردنەوەی لە لیڤەرپوڵ گەیشتنی بە گەڕی پێنجەم مسۆگەرکرد.

لە یاریگای ئۆڵترافۆرد مانچستەر یونایتد میوانداری یانەی لیڤەرپوڵی کرد و ئەستێرەکانی سۆڵشایەر بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر بە دوو بردنەوەیان بەدەستهێنا.

گۆڵەکانی یونایتد لە خولەکەکانی 26 و 48 و 78 لەلایەن ماسۆن گرینوود، مارکۆس ڕاشفۆرد، برونۆ فێرناندێز، گۆڵەکانی لیڤەرپوڵیش لە خولەکەکانی 18 و 58 لەلایەن محەمەد سەڵاحەوە تۆمارکران.

سەرەڕای ئەوەی لە کۆتا چارەکی یارییەکەدا ئەستێرەکانی یۆرگن کلۆپ هەوڵی زۆریاندا بە هێرشی هەڵگەڕاوەی ڕێکخراو ئەنجامەکە یەکسانبکەنەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر دوو لە بەرژەوەندی شەیتانە سوورەکان کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی مانچستەر یونایتد گەیشتنی بە قۆناغی پێنجەمی جامە مێژووییەکە مسۆگەرکرد و لیڤەرپوڵ ماڵئاواییکرد.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی پێدانی موچەی پێشمەرگە بەبێ لێبڕین دەدوێت

بابەتی دواتر

حەلبووسی گەیشتە كوەیت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share