میلان داوای دوو یاریزانی ڕیاڵ مەدریدی کردووە

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە هەوڵدایە بە گواستنەوەی دوو یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید پێکهاتەکەی بۆ وەرزی داهاتوو توندوتۆڵ بکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، بەڕێوەبەرانی میلان پارەی خەیاڵییان بەردەست نییە بۆ گواستنەوەی یاریزانان، زیانە داراییەکانی سەردەمی کۆرۆنا کاریگەری لەسەریان هەبووە و ناتوانن بۆندی گەورە واژووبکەن.

لاگازێتا نوسیویەتی، قەیرانی دارایی زیانی لەسەرجەم یانەکانی ئیتاڵیا داوە، سەرەڕای ئەوەش، ڕێگرنەبووە بەرامبەر واژووکردنی باشترین بۆندەکان، بەڵگەشی بە خواست و پلانەکانی یانەی ئەی سی میلان هێناوەتەوە.

پاولۆ ماڵدینی و بەڕێوەبەرانی دیکەی میلان دەستیان بە ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی داهاتوو کردووە، سەرەتا لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید دانوستاندنیان لەبارەی نوێکردنەوەی ماوەی خواستنی براهیم دیاز کردووە، کە وەرزی ڕابردوو 39 یاری بۆ یانە لۆمپاردییەکە لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان کردووە و حەوت گۆڵی تۆمارکردووە، هەروەها ئۆفەرێکیشیان بۆ گواستنەوەی ئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلا پێشکەشکردووە.

دووانەی ڕیاڵ مەدرید “دیاز و ئۆدریۆزۆلا”، لە سەردەمی زینەدین زێدان سوود لە تواناکانیان وەرنەگیرا، بەڵام لەم وەرزەدا نەزانراوە، ئایا ئەنچلۆتی پشتیان پێدەبەستێت؟ یاخود بە گواستنەوەیان بۆ میلان قایلدەبێت.

بابەتی پێشتر

لاپۆرتا ڕێگە بە بەردەوامبوونی ئومتیتی نادات

بابەتی دواتر

ڕەوتی دابەشكردنی ڤاكسین و بەدەمەوەچوونی هاوڵاتییان وەك پێویست نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share