هیچ سزایەک لەسەر ڕۆناڵدۆ نییە

یەکێتیی تۆپی پێی سعودییە ئاشکرایکرد، ناسنامەى بەشداریکردنی ڕۆناڵدۆ لە خولی وڵاتەکەیان گەیشتووە و هیچ سزایەکیشی لەسەر نییە.

پێشتر باس لەوە دەکرا کە ڕۆناڵدۆ لە دوو یاریی داهاتووی یانەى نەسڕ بەهۆی ئەو سزایەى لە یانەى مانچستەر لەسەری بوو، ناتوانێت یاریی بکات.

بەڵام یەکێتییەکە ئاشکرایکرد کە بەشداری کردنی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یانەى نەسڕ کەوتۆتە دەستی ڕاهێنەری یانەکەوە.

ئەمشەو کاتژمێر 6، یانەى نەسڕ لە یاریگاى خۆی میوانداری یانەى تائی دەکات.

نەسڕ بە 26 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی خولی سعودییەى گرتووە و بەجیاوازی خاڵێک لە پێش یانەى شەبابەوەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید پێنجه‌م جامی سوپه‌ری ئه‌وروپای به‌ده‌ستهێنا

یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌دریدی پاڵه‌وانی “چامپیۆنزلیگ” و ئینتراخت فرانکفۆرتی پاڵه‌وانی “یوروپا لیگ” ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا-یان ئه‌نجامدا، یانه‌ی شاهانه‌…
زیاتر ببینە

ڕیزبەندی ئەو یانانەی لە پێنج ساڵی ڕابردوودا زۆرترین پارەیان لە کڕینی یاریزاناندا بەکارخستووە

سەنتەری لێکۆڵینەوە وەرزشییەکان (CIES) ئەو یانانە ئاشکرادەکات کە لە پێنج ساڵی ڕابردوودا زۆرترین بودجەیان لە گواستنەوەی یاریزاناندا بەکارخستووە.…
Total
0
Share