پێرێز جارێکی دیکە دەرگای لە ڕامۆس کردووەتەوە

سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، فلۆرنتینۆ پێرێز جارێکی دیکە دەرگای بەڕووی سێرجیۆ ڕامۆسدا کردووەتەوە و لە ئێستادا جەمسەرەکان نزیکن لە ڕێککەوتنێکی نوێ.

ڕۆژنامەی “as”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، هەینی ڕابردوو سێرجیۆ ڕامۆس لە ناوچەی مەشقەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بووە و بەتەنها و بەبێ لێپرسراوی کارەکانی کۆبوونەوەی لەگەڵ فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانە ئەنجامداوە.

بەپێی سەرچاوەکە، لە کاتی ماڵئاواییکردندا جەمسەرەکان بەختەوەر دەرکەوتوون، چەندین سەرچاوەش لەناوخۆی ڕیاڵ ئاشکرایانکردووە، جەمسەرەکان بە ڕێککەوتنێکی نوێ گەیشتوون، بەهۆیەوە لە ماوەی داهاتوودا بۆندی کاپتنە ناودارەکە نوێدەکرێتەوە.

دوای ئەوەی یانە زەبەلاحەکان ئامادەنەبوون خواست و داواکارییەکانی ڕامۆس جێبەجێبکەن و هیچ ئۆفەرێکی فەرمییان پێشکەشنەکرد، یاریزانەکە کەوتە دۆخێکی ناهەموارەوە، لەلایەک لەگەڵ یانەی شاهانە و لەلایەکی دیکە لەگەڵ یانە کڕیارەکان پەیوەندی نەما.

“as” نوسیویەتی، لە دوای کۆبوونەوەیەکی ڕۆژی هەینی، پێرێز دەرگایەکی نوێی بەڕووی ڕامۆسدا کردووەتەوە، یاریزانەکەش ڕەزامەندی نیشانداوە موچەکەی کەمبکاتەوە و بۆ یەک وەرزیش بۆندی نوێ واژووبکات، هاوشێوەی لوکا مۆدریچ و یاریزانە بەتەمەنەکانی دیکە.

بابەتی پێشتر

كەمپەینێكی نێودەوڵەتی دژی داگیركارییەكانی توركیا ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

گواردیۆلا حەوت یاریزانی بەرامبەر دێمبیلی و ڕۆبێرتۆ پێشکەش کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فاتی به‌رشلۆنه‌ی شۆک کرد

ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵکشاوی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، ئانسو فاتی هێشتا قۆناغی چاره‌سه‌ربوونی تێنه‌په‌ڕاندووه‌ و تاوه‌کو مانگێکی دیکه‌ش ناتوانێت به‌شداریی چالاکییه‌کانی وه‌رزی…
زیاتر ببینە

ماسکیرانۆ لە لێواری دەرکردندایە

خاڤیێر ماسکیرانۆ، ئەستێرەی دێرین و ڕاهێنەری لاوانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە کارەکەیدا سەرکەوتوو نەبووە، لە ئێستادا ئەگەری دوورخستنەوەی هاتووەتە…
Total
0
Share