گواردیۆلا حەوت یاریزانی بەرامبەر دێمبیلی و ڕۆبێرتۆ پێشکەش کردووە

پێپ گواردیۆلا، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی سەرسامە بەتواناکانی سێرجی ڕۆبێرتۆ و عوسمان دێمبیلی لە یانەی بەرشلۆنە و ئامادەیی نیشانداوە بە شێوازی ئاڵوگۆڕ دابینیان بکات.

ڕادیۆ کەتەلۆنیا “ڕاک 1” ئاشکرایکردووە، گواردیۆلا لە دوورگەی مایۆرکا پشووی هاوینە بەسەردەبات و لەو دوورگەیە چەند جارێک چاوی بە خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە کەوتووە.

بەوپێیەی پەیوەندی نێوان دوو کەسایەتییەکە بەهێزە، گواردیۆلا چەندجارێک کۆبوونەوەی کاری لەگەڵ سەرۆکی بارسا ئەنجامداوە، خواستیشی لەسەر گواستنەوەی دوو یاریزان بووە، کە پێکهاتوون لە سێرجی ڕۆبێرتۆ و عوسمان دێمبیلی.

لەو بارەیەوە “نیویۆرک تایمز” نوسیویەتی، گواردیۆلا ئامادەیی دەربڕیوە بۆندی ئاڵوگۆڕ لەگەڵ بەرشلۆنە واژووبکات، بەرامبەر دێمبیلی و سێرجی ڕۆبێرتۆ ناوی حەوت یاریزانی خستووەتە سەر مێزی گفتوگۆکردن، لەنێوانیاندا جواو کانسێلۆ و بێرناردۆ سیلڤا بوونیان هەبووە.

سەرەڕای ئەوەی نەزانراوە گواردیۆلا بە چ میکانیزمێک داوای ئاڵوگۆڕی دوو یاریزانەکەی لە لاپۆرتا کردووە، بەڵام یەکلاییبووەتەوە، کە خواستی لەسەر لاوانی یانەی بەرشلۆنەیە و هەوڵدەدات بۆندیان لەگەڵدا واژووبکات.

بابەتی پێشتر

پێرێز جارێکی دیکە دەرگای لە ڕامۆس کردووەتەوە

بابەتی دواتر

جەنگی زەوی و دەریاكان مرۆڤی تێرنەكرد، جەنگی داهاتوو لە بۆشایی ئاسمان دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ناپۆلی جیاوازییەکەی کردەوە بە (18)

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییەکانی هه‌فته‌ی (26)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا بەردەوامییان هەبوو، یانه‌ی ناپۆلی بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر ئاتالانتا تۆمارکرد.…
Total
0
Share