لاپۆرتا یانەی داهاتووی مێسی ئاشکرادەکات

سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، خوان لاپۆرتا دانی پێدادەنێت، پەیوەندییان لەگەڵ مێسی کۆتاییهاتووە و یاریزانەکە وەرزی داهاتوو لە پاریس یاریدەکات.

محەمەد کەعبی، ڕۆژنامەنوسی قەتەری لەڕێگەی هاوڕێیەکیەوە زانیویەتی، لیۆ مێسی پەیوەندی لەگەڵ بارسا کۆتاییهاتووە و حاڵی حازر لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان دانوستاندن دەکات.

بەپێی سەرچاوەکە، خوان لاپۆرتا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ فلۆرنتینۆ پێرێز و ئەندریا ئانێلی سەرۆکی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و یوڤانتۆس، ڕایگەیاندووە، “هەموو هەوڵیکماندا بۆ بەردەوامبوونی مێسی، بەڵام یاریزانەکە بەردەوام نابێت، پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە دەکات”.

 

 

ڕۆژنامەی “لو پاریزیان”ی فەرەنسیش نوسیویەتی، “لاپوڵگا” ماڵئاوایی لە هاوڕێکانی کردووە، سەرەڕای ئەوەی ڕێککەوتنی فەرمی لەگەڵ ئیدارەی پاریسدا نەکردووە، بەڵام هەموو شتێک بەزارەکی کۆتاییهاتووە، شەممەی داهاتوو خۆرخی مێسی دەگاتە شاری نیس لە فەرەنسا و بەفەرمی بۆندی یاریزانەکە هەفتەی داهاتوو واژوودەکرێت.

بابەتی پێشتر

وەڵامەکانی مێسی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ماڵئاواییکردن لە بارسا

بابەتی دواتر

حزبەکانی ڕۆژهەڵات هۆشداری دەدەن لە هەڵگیرسانی شەڕی کورد و تورک لە نەغەدە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share